دوێنێ دووشەممە، تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی کورد له سوریا ڕایگهیاند، چهندكهسێك به جلوبەرگی سەربازیی ڕۆژنامەنووس “گۆران عهزم”یيان دەستگیرکرد، بهڕێوهبهرایهتی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان داوای كرد دەستبەجێ چارەنووسی ڕۆژنامهنووسهكه دیار بكرێت.
لە چوارچێوەی ڕاگهیندنهكهیدا ڕوونیکردەوە، گۆران ئەندامی پێشووە ئێستا لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کار ناکات، بهڵام بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان.
بەپێی بەشی بەدواداچوون و دۆکیۆمێنتکردن له ئاژانسی نۆرس پرێس، ئەو گەنجە زیاتر لە دە ساڵە لە دوکانێکی جوانکاریدا کاردەکات و بەتەواوی لە کاری ڕۆژنامەگەری دوركهوتۆتهوه، و ئەوەش لەلایەن تۆڕی ڕۆژنامهنووسان و لەلایەن خێزانەکەیەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
هەروەها نۆرس پرێس پەیوەندی بە یەکێتی میدیای ئازادەوە کرد بۆ ئەوەی لێدوان لەسەر ڕووداوەکە وهربگرێت، بەڵام یەکێتی میدیای ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات، چونکە کەسی دەستگیرکراو كاری ڕۆژنامەگەری ناکات.
زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانان هەواڵەكهیان کرده ڕووداوێکی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێک بەبێ پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان.
جێگای سەرنجە ئەو گەنجە لەگەڵ کەسێکی تر بە ناوی ئەحمەد مەلا ئەحمەد کە خاوەنی دوکانێکی جلوبەرگە دەستگیرکراوە، تا ئێستاش چارەنوسیان نادياره، دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ لێدوانێکیان نەداوە لەسەر ڕووداوەکە.