جه‌ندرێس.. بازرگانه‌كان كه‌رسته‌ فریاكگوزرییه‌كانی بۆ دانیشتوان هاتووه ده‌كڕن‌ و دووبارە دەیفرۆشنەوە ڕێكخراوه‌كان

عەفرین – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ژمارەیەک بازرگانانی کەرەستەی فریاگوزاری لە شارۆچکەی جێندێرس، لە گونده‌واری “عەفرین”، ئەو کەرەستەی فریاگوزارییانه‌ دەکڕن کە وەک هاوکاری پێشکەش کراون بۆ لێقه‌وماوانی بوومەلەرزەکە، دواتر دووباره‌ به‌ نرخێكی زیاتر دەیانفرۆشنه‌ ڕێکخراوەکان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لێقه‌وماوان پێویستییان به‌ پاره‌یه‌ زیاتر له‌ خۆراك، بازرگانه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵه‌یان قۆستۆته‌وه‌، خۆراك له‌ لێقه‌وماوان ده‌كڕن به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م دواتر ده‌یانفرۆشنه‌ ڕێكخراوه‌كان به‌ پتره‌یه‌كی زیاتر.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە خۆراک بە بازرگانان دەفرۆشن، بنەماڵەی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیان كه‌ به‌ ساخته‌ ناویان خراوته‌ نێو ناوی زیانلێكه‌وتووان، یاخود خۆراكه‌كانیان دزیوه‌.

شەممەی ڕابردووش، سەرچاوەیەکی مەیدانی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرکردەیەکی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی “ئه‌حرار شه‌رقیه‌”ی سه‌ر به‌ توركیا لە “جەندیرێس”ی گونده‌واری عه‌فرین، هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان دەدزێت كه‌ بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە هاتووه‌.

سەرچاوەکە پشتڕاستی کردەوە کە بازاڕی بازرگانی بۆ ئەم کەرەستانە لەلایەن هەندێک کەس قۆرخ کراوە کە پەیوەندییەکی بەهێزیان له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ل ده‌سهه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنه‌وه‌ی: زانا ئه‌لعالی