“داعش” دوو هێرش لە دژی سوپای عێراق ئه‌نجام ده‌دات
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێگەی په‌یجه نزیكه‌كانیه‌وه‌له تۆری كۆمه‌ڵاه‌یتی، ئاماژه‌ی به دوو هێرشی جیاواز كرد لە دژی سوپای عێراق.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئه‌عماق”ی نزیکە لەو ڕێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدا، چەکدارانی ڕێکخراوەکە كاروانێكی سوپای عێراقیان کردۆتە ئامانج، له‌كاتی هه‌ڵكوتانی سوپای عێراق بۆ سەر حه‌شارگه‌كانی ڕێکخراوەکە لە نزیک “ ناوچەی متێبیجه” لە پارێزگای دیالە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له به‌ئامانج گرتنه‌كه دوو سەرباز برینداربوون و زیانیش به هه‌مه‌ره‌كه‌یان گه‌یندرا.
لە بەیاننامەیەکی تردا، “ئه‌عماق” بڵاویکردەوە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆمبێكیان به كاروانێكی سوپای عێراق له ناوچه‌ی “ئه‌لحه‌زرا” ته‌قانده‌وه، و بەهۆیەوە ئەندامێکی سوپای عێراق گیانیله‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
لە ماوەی دوو ڕۆژی پێشوودا، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شەش هێرشی لە دژی سوپای عێراق و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقی ئه‌نجامداوه.