ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیار ماتەمینی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە ده‌دات و “ئیدانەکردنی ئەسەد” ده‌كات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بڕیارنامەی ماتەمینی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكه‌ی تورکیا و سوریا پەسەند کرد و بە توندی ئیدانەی “ڕژێمی ئەسەد”ی کرد، و دەڵێت هه‌وڵی ” ئیستغلالکردنی کارەساتەکە ده‌دات بۆ خۆدزینەوە لە لێپرسینەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان”.

ئەم بڕیاره‌ لە ده‌نگدانی دووێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا لە میانی دانیشتنی دوێنێ، بە زۆرینەی دەنگ كه‌ ٤١٢ دەنگی (بەڵێ)، پەسەندکرا ته‌نها دوو په‌رله‌مانتار كه‌ تۆماس ماسی لە پارتی کۆمارییەکانی کێنتاکیی و مارجۆری تایلۆر به‌ نه‌خێر ده‌نگیاندا.

سەرکردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دوای سێ هه‌فته‌ به‌ بۆمه‌له‌رزه‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و تورکیا و سوریا هات كه نزیکەی ٥٠ هەزار گیانیان له‌ده‌ستدا.

بڕیارنامەکە بە تایبەتی ئیدانەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دەکات، کە تۆمەتبارە بە قۆستنەوەی کارەساتەکە بۆ گەڕانەوە بۆ گۆڕه‌پانی جیهانی دوای ساڵانێک له‌ “ده‌ركردنی ” و بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری نێودەوڵەتی سەرەڕای پێشێلکارییەکانی كه‌ لە کاتی شەڕی ناوخۆیی ئه‌نجامی داوه‌.

ئەندامانی ئەنجومەن لە وتارەکانیاندا هەڵوێستی “نا بۆ ئاساییبوونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد”یان گرتەبەر و بڕیاری لێپرسینەوەیان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

لە بڕیارەکەی ئەمریکادا هاتووە کە “ڕژێمی ئەسەد ڕێگری لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا هاوکاری پێشکەش بکات”.

بڕیارنامەکە ماتەمینی بۆ قوربانییانی هەردوو وڵات و “سەرەخۆشی ” خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان ده‌ربڕی.

به‌پیی بڕیارنامه‌كه‌، ستایشی کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی كرا، کە یارمەتیدەربوون لە ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبێر