عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ مه‌ترسییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌و لافاو
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به پێكهێنانی ژووری فریاگوزاری خێرا بۆ گواستنەوەو پاراستی خێزانەكان لەكاتی ئەكەری هەر رووداوێكی سروشتی‌دا.
ئەو بڕیارە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی به‌ر فراواندا هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و بە بەشداری نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی (IOM , UNHCR , UNICEF , WFP , ICRC).
وەزارەتی كۆچ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێكهێنانی ئه‌و ژووره ئامادەكارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كارەساتی سروشتی كە لەئێستادا ناوچەكانی دەوروبەری گرتووەتەوە و بووەتەهۆی وێرانبوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هەزاران خێزان.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پلانێكی تەواو ئامادەبكرێت كە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت (بەر لە رووداو، لە ساتی روودانداو و قۆناغی پاش روودان) كە پشتدەبەستیت بە هەوڵی هاوبەش، هەڵبژاردنی ناوچەكان بۆ گواستنەوە و پاراستنی خێزانەكان تیایدا.