دوور له سیاسه‌ت.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له توركیایه بۆ پشتیوانی و هاوكاری
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، سامیح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌ردانی توركیای كرد، بۆ پشتیوانی و هاوكاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان و كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی سازكرد.
به گوێره‌ی چه‌ند توێتێكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، شوكری گه‌یشتۆته ئه‌ده‌نه‌و له گه‌ڵ مه‌ولود جاویش ئۆغلۆی هاوتا توركییه‌كه‌ی كۆبۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕینی پشتیوانییه بۆ توركیا له پاش بومه‌له‌رزه وێرانه‌كه‌ره‌كه‌ی 6 شوبات.
له لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا‌و میسر به فه‌رمی باس سیاسه‌ت و په‌ێوه‌ندییه دبلۆماتییه‌كان نه‌كراوه، له كاتێكدا كه ماوه‌ی 10 ساڵه په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ئاستێكی لاوازدایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر وێنه‌ی شكری و جاویش ئۆغلۆی له ناو فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌و به‌نده‌ری مێرسین دره‌ویشتن بۆ پێشوازیكردن له كه‌شتییه‌كی میسری كه هاوكاری مرۆیی بو توركیا هێنابوو.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ وه‌زیری دره‌وه‌ی میسر سه‌ردانی سوریای كردوو، له دوو دانیشتنی جیاوازدا چاوی كه‌وت له فه‌یسه‌ل میقدادی هاوتای و و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، پاشان سه‌ردانی توركیای كرد.