كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه.. سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی بغداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌ولێر - نۆرس پرێس
بڕیاره رۆژی چوار شه‌ممه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەغدا بكات و رۆژی پێنجشەممەش بگاته هەرێمی کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی چوار شه‌ممه گۆتێرێز ده‌گاته به‌غداو له گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی پێنج شه‌ممه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هه‌وره‌ها سەردانی کەمپی ئاوارەکانی جەدعە ده‌كات لە پارێزگای نەینەوا. نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری عێراق چەند پرۆگرام و کاری جیاوازی هەیە کە لە ڕێگەی هەردوو دوو نێردەی مەیدانیی (یونامی و یونیتاد)، ئاژانس و سندوق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، حکومەت و نیشتیمان، جێبەجێیان دەکات.