سه‌ره‌رای رێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندی.. به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار داشكا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، رۆژی دووشه‌ممه، جارێكی دیكه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكا داشكاو، نرخی 100 دۆلار گه‌یشته 156 هه‌زار دینار.
له‌و باره‌یه‌وه حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر راگەیاند، “بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندیی عێراقی دەیخاتە بازاڕەوە کەمە و ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە بەهای دینار بەرز نابێتەوە.
هاوکات رەوەز میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی وتی: لە بازاڕی سلێمانی، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری کەم دەخاتە بازاڕەوە.
نزیکەی سێ مانگە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، بەجۆرێک رۆژی 2ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەهای 100 دۆلار 175 هەزار دیناری تێپەڕاند، وێڕای رێکارەکانی حکومەتی عێراق و گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.