عێراق داهاتی مانگی كانونی فرۆشتنی نه‌وتی خاو ئاشكرا ده‌كات.. سه‌رووی 7 ملیار دۆلار بوو
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی فرۆشی نه‌وتی خاوی مانگی كانونی دووه‌می رابردووی بڵاوكرده‌وه، كه به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای به به‌بازاركردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) گه‌یشتبوو سه‌رووی 7 ملیار دۆلار.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له‌و مانگه‌دا بڕی 101 ملیون و 95 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، به داهاتی 7 ملیار‌و 663 ملیون و 788 هه‌زار دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 98 ملیۆن و 460 هه‌زار 50 به‌رمیل له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌نارده‌كراون، هه‌روه‌ها 2 ملیۆن و 475 هه‌زارو 516 به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركوك، له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ناوه‌ندی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (75.695 دۆلار) بووه‌و له لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانی باركراون له به‌نده‌ره‌كانی به‌سه‌ره‌و خۆر زوبێر‌و له باشووری عێراق و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.