له‌ساڵیادی كردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانەی ئەرمینیادا له هه‌ولێر پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی نمایش كرا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، لە دووەمین ساڵیادی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەرمینیادا لە هه‌رێمی كوردستان، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بە ناوی” پێشانگای فۆتۆگرافی ئه‌رشیڤی مێژووی كورد و ئه‌رمه‌نییه‌كان” له لایەن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە به‌ڕێوه‌چوو.
لە پێشانگەکەدا چەندین دۆکیۆمێنت و وێنەی کۆن نمایشکران كه زۆربه‌یان باسیان له ژیان و چالاكییه‌كانی كورد له ئه‌رمینیا ده‌كرد.
هه‌ر له‌و پێشانگادا مێژووی کۆمەڵێک دەستنووسی کوردی و ئەرمەنی نمایش كرا کە بە رێنووسی ئەرمەنی نووسرابوون کە مێژووەکەیان بۆ سەدەی 15تاوەکو 17ـی زایینی دەگەڕایەوە.
له‌نێو وێنه‌كاندا، وێنەی كۆنی گوتنەوەی وانەی کوردی لە قوتابخانەكانی ئه‌رمینیا، فیلمی سینەمایی و دۆکیۆمێنتاریەک لەسەر یەکەم رۆژنامەی کوردی کە لە ساڵی 1930 لە ئەرمینیا بەناوی “رێیا نوێ” نمایشكران.
ئه‌و پێشانگایه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر مێژووی هاوبه‌شی كوردی و ئه‌رمینیا كه په‌یوه‌ندی ئەو دوو گه‌له پیوه‌ندییه‌كی پته‌وه و
مێژوویه.