هه‌سه‌ده برینداربوونی شه‌رڤانێكی راده‌گه‌ێنیت له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێك له حه‌سه‌كه
قامیشلۆ - نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات برینداربوونی شه‌رڤانێكی راگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراو له شاری حه‌سه‌كه.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، مینێك به ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه له گه‌ره‌كی كلاسه، له ئاكامدا شه‌رڤانێكی برینداربوو، له گه‌ڵ دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به هه‌سه‌ده، به‌رده‌وامن له لێكوڵینه‌وه‌كانیان بۆ زانینی ورده‌كاری رووداوه‌كه، بی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تباربكات.
ئه‌مه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری “فیرا كروز” له ناوچه‌یه‌كی نییشته‌جێبوون له گه‌ره‌كی كلاسه ته‌قیه‌وه.