بومەلەرزەیەکی نوێ لە مەلەتی باکووری کوردستان دەیەها قوربانی لێدەکەوێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە ،بوومەلەرزەیەکی نوێی بە گوڕی 5.7 رێختەر لە ویلایەتی مەلەتی باکووری کوردستان رویدا، لانیکەم کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیانی دیکە بریندار بون و چەند باڵەخانەیەکیش رووخان.
دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند، بەپێی ئەنجامێکی سەرەتاییەکانی ئەو بومەلەرزەیە لانیکەم 70 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بە داڕمانی 22 باڵەخانە کردووە، بێئەوەی باس لە وردەکارییەکان بکرێت سەبارەت بەوەی رووخانی باڵەخانەکان لە مەلەتی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەی ئەمڕۆوە بووە یان لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتدا روویداوە.
لە گەورەترین بوومەلەرزەدا کە لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا روویدا، زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان بە پلەی یەکەم زەرەرمەند بوون.