هەولێر– نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی گەیشتوونەته رێکكەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.
لە راگه‌یه‌ندراوەکەدا له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا کە له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نوری، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، خالید چاوشلی لەشاری بەغدا لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی کۆبوونه‌ته‌وه.
هەر بە گوێرەی راگەێنراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فوئاد حوسێن و محەمەد تەمیم، وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، وه‌زیری دارایی عێراق، تەیف سامی و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، بەنگین رێکانی ئامادەبوون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاندووه: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2023ی عێراق کرا و شاندی هەردوولا گەیشتنە رێکكه‌وتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان”.