له راگه‌یاندنێكی فه‌رمیدا.. سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌ردانی سوریا و توركیا ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند، سامیح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سوریا‌و توركیا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لاپه‌ری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه، سامیح شوكری سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سوریا‌و توركیا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه گه‌یاندنی په‌یامی پشتیوانی میسره بۆ هه‌ردوو وڵات، له پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6 شوبات، كه زیانی گه‌وره‌ی گه‌یانده هه‌ردوو وڵات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ردانه‌كه‌یدا پشتیوانی بۆ هه‌ر یه‌ك له سوریا‌و توركیا دووپاتده‌كاته‌وه، ئاماده‌یی ته‌واوی میسر پیشانده‌دات بۆ پێشكه‌ش كردنی ده‌ستی هاوكاری بۆ زیان لێكه‌وتووانی هه‌ردوو وڵات.
پێشتر رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی نزیك له حومه‌تی سوریا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندبوو، رۆژی دووشه‌ممه سامیح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ده‌گاته دیمه‌شق.