هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی هاوكاری له گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی مۆر ده‌كات له‌باره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی هاوكاری له گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پسپۆر به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و رێگریكردن له به‌قاچاغبردنی مۆركرد.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم یاداشتێكی هاوكاری له گه‌ڵ رێكخراوی (ی‌و. ئین. دی. سی) نێوده‌وڵه‌تی پسپۆر به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر مۆركرد، بۆ رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمدا.
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌رێمدا 4000 هه‌زار كه‌س به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له زینداندان، پێویستمان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه هه‌رێم رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆته‌وه له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها كیشه‌مان هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و سنوورانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریان لێوه به قاچاخ ده‌هێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گه‌ڵ رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر سێ خاڵ رێككه‌وتووین، یه‌كه‌میان كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران و سوریا، دووه‌میان تایبه‌ته به لایه‌نی ئاسایشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم، سێهه‌میان رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه به مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی ئه‌كبه‌ر به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه له عێراق رایگه‌یاند، له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتووین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌و سێ خاڵه‌ی رێككه‌وتووین له‌سه‌ری بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێم و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی، چونكه هه‌رێم توانانی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر.