دووه‌م كۆمه‌ڵه خێزانی عێراقی كه‌مپی هۆل جێ ده‌هێڵت
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ده‌یان خێزانی عێراقی دیكه كه‌مپی هۆلی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریایان جێهێشت، به مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگێری كه‌مپه‌كه به نۆری پرێسی راگه‌یاند، 154 خێزانی عێراقی كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 581 كه‌سبوو كه‌مپی هۆلیان به جێهێشت، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.
ئه‌مه دووه‌م كۆمه‌ڵه خێزانی عێراقییه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه كه‌مپی هۆل جێ ده‌هێلن، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو شه‌ش كۆمه‌ڵه كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 925 كه‌سبوون، كه‌مپه‌كه‌یان جێهێشتبوو، به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچی عێراق.
كه‌مپی هۆل نزیكه‌ی 55 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت، كه به نزیكه‌ی 15300 خێزان مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 2433 له‌و خێزانانه‌ی پاشماوه‌ی داعشن كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی 60 وڵاتن.