بەهۆی هاتنی سەربازانی “بەرەی نوسرە”وە بۆ عەفرین دڵەڕاوکێیەکی سەربازی دروست بووە

عەفرین  – نۆرس پرێس

لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا، لە گوندەواری باکووری حەڵەب دڵەڕاوکییەکی سەربازیی لە نێو گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی لایەنگری تورکیادا دروست بووە، ئەوەش دوای پێشڕەوی کاروانێکی “دەستەی تەحریرشام” (بەرەی نوسرەی پێشوو) بۆ شارۆچکە کفرجەننە لە گوندەواری عەفرین.

سەرچاوەیەکی مەیدانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانێکی سەربازی سەر بە تەحریرشام بەبێ پێکدادان چوونەتە ناو سەربازگەی تەلایعەوە لە کفرجننە، کە لە نزیک بنکەی تورکیایە و لە لایەن گروپی سوڵتان مورادەوە کۆنترۆڵکراوە، دوای ئەوەی سەربازگەکە رادەستی تەحریرشام کرایەوە لەلایەن کەسێکی ئەمنی سەر بە سوڵتان مورادەوە کە بە “ئەبوحەیدەر” ناسراوە، کەوا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن سەرکردایەتی گروپەکەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانە سەربازییەکان کە هێزەکانی هەر سێ فەیلەقی جەیش وەتەنی لەخۆگرتبوو، چوونەتە ناو شاری ئەعزازەوە و بەرەو شارۆچکەی کفرجەننە بەرێکەوتوون، دوای ئەوەی گروپەکە سەربازگەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

هاوکات، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەکان داوای پشتیوانی سەربازییان کردووە بەرەو ناوچەکە، بۆ ئەوەی گروپەکە لە سەربازگەکە پاشەکشێ پێبکەن و بەرەو شاری عەفرین بیانکشێنەوە، ئەوەش پاش فەرمانێک لە بنکەی تورکیاوە بۆ کشانەوەیان، بەپێی سەرچاوەکە.

دوابەدوای ئەوە گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی فەیلەقی سێی لایەنگری تورکیادا هات، کە  “موزڕ نەجار” وەک فەرماندەی سەربازی فەیلەقی سێیەم و “عیسام بویزانی” وەک جێگری فەرماندەی سەربازی فەیلەقەکە دەستنیشانکرا، بەپێی هەمان سەرچاوە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی