کوژرانی دوو گەنج بە فیشەکی کەسانی نەناسراو لە رۆژئاوای دەرعا
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو گەنجی سڤیل بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا کوژران.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “قاسم محەممەد ئەلمەسری و بەها ئیبراهیم ئەلمەسری” لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لەسەر رێگای ئەلعەلان لە نزیک شارۆچکەی حەیت لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا کوژراون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو دوو گەنجە هەرگیز نەچوونەتە ناو پێکهاتە سەربازییەکانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن، یان هیچ پێکهاتەیەکی دیکەوە.
بەها پێشتر لە دەرعا لە بواری بازرگانی زەیتی زەیتوندا کاری دەکرد، قاسمیش لە نانەواخانەیەکدا کاری کردووە، بەپێی سەرچاوەکان.
دانیشتوانی ناوچەکە پێیان وابوو ئەم بە ئامانجگرتنە بە ئامانجی دزیکردن بووە، چونکە ئەو رێگایەی ئەمان لەسەری کراونەتە ئامانج، چەندین دزی چەکداری لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بەخۆیەوە بینیوە.