سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ نۆرس پرێس دزینی هاوکارییەمرۆییەکان لە لایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە ئاشکرادەکات

عەفرین  – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سەرکردەیەکی گروپی ئەحرارشام لە شارۆچکەی جندرێس، لە گوندەواری عەفرین، ئەو هاوکارییە مرۆییانە دەدزێت کە پێشکەش بە خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە کراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هاوکارییە مرۆییەکان کە لەلایەن رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەش دەکرێن، تا ئێستاش لە لایەن سەرکردە و ئەندامانی گروپەکانی سەر بە تورکیاوە لە باکووری رۆژئاوای سووریا دەدزرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەیەکی “ئەحرارئەلشەرقییە” بەناوی “ئەبولعینا ئەلدەیری”، کارگەیەکی رۆنی زەیتوون، کە پێشتر زەیتوونە دزوەراکنیان تێدا دەگۆڕی بۆ رۆن، بە ناوی ناوەندی پەناگەی زیانلێکەتووانەوە لە نزیک شارۆچکەی جەندەرێس دامەزراندوە و کۆمەڵێک لە چەکدارەکانی بە ئامانجی “دزینی کۆمەکەمرۆییەکان” لەوێ جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلدەیری” رێکخراوەکان دەهێنێتە ناوەندەکەی بۆ تۆمارکردنی ناوی ساختە کە هیچ زیانێکیان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەرنەکەوتووە و دواتر هاوکارییان بۆ دابین دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە هاوکارییە مرۆییەکان لەوپەڕی کەمیدان کەوا پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەکرێن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردەیە کەرەستەی گەرمکەرەوەی لە ئافاد (دەزگای فریاکەوتنی تورکیا) وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی پارەی لە رێکخراوە ناوخۆییەکان وەرگرتووە بە بەهای 150 دۆلار بۆ هەر خێزانێک وەرگرتووە بۆ 180 خێزان کە بوونیان نییە و ناوەکانیان خەیاڵین.

لە لایەکی تریشەوە گروپی فەیلەق شام کە سەر بە تورکیایە لە گوندی تل سلور، گوندەواری جەندەرێس، خاڵێکی پشکنینیان بۆ دزینی هاوکارییە مرۆییەکان دامەزراندووە، بە سەپاندنی سەرانە بەسەر هەر رێکخراوێکدا کە لەو رێگەیەوە دەچێتە ناو شارۆچکەکەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەندامانی گروپەکە ئۆتۆمبێلەکانی بارکراو بە سەبەتەی فریاگوزاری و فریاگوزاری خێرا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە، ناچار دەکەن بە دانی سەرانە و ناهێڵن هاوکارییەکان بە ئاسانی بگەن بە زیانلێکەوتووانی بومولەرزەکە لە شارۆچکەی جندرێس و ناوچەکانی تری زیانلێکەوتوو.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی