یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی بڕیای دەرکرد بە پێکهێنانی شاندێک و ناردنی بۆ سوریا
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە راگەێنراوی کۆتاییدا 34-مین کۆنفرانسی خۆی کە لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدرا، پێکهێنانی شاندێکیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی پاش ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی ئەو وڵاتەی گرتەوە، راگەیاند.
لە یەکێک لە تەوەرەکانیدا، راگەێنراوەکە جەختیان لەسەر “کردەوەی هاوبەشی عەرەبی لە هەموو ئاستەکاندا بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ رۆڵە عەرەبیەکەی” کردەوە.
یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کە حەمودە ئەلسەباغ سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا تێیدا بەشدار بوو، داوای کرد سوریا رۆڵی خۆی لە گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگێڕێت.
ئەمەش لە لایەن سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبیشەوە کە خۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، محمد حەلبوسی، جەختی لەسەر کرایەوە.
حەلبوسی لە وتارەکەی دوێنێدا لە میانی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی عەرەبی بڕیاری کۆتایی بدەن بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ رۆڵە عەرەبیەکەی و کار بۆ سەقامگیرکردنی سوریا بکرێت.
یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کە عێراق سەرۆکایەتی دەکرد لەم دانیشتنەیدا، رۆشنایی دەخاتە سەر هەموو پرسە عەرەبییەکان، لەوانەش سوریا، لوبنان، فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی دیکە کە روبەڕووی قەیران بوونەتەوە.
هەروەها بەشداربووان تیشکیان خستە سەر شکستپێهێنانی “تیرۆر و توندڕەوی” و پاڵپشتیکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا.