داعش به ئامانجگرتنی دەستەیەکی هەسەدەی لە نزیک سنوری عیَراق له ئه‌ستۆ گرت
ره‌قه – نۆرس پرێس
رێكخراوی داعش شه‌وی یه‌كشه‌ممه له رێی سه‌كۆكانی خۆیه‌وه ئامانجگرتنی ده‌سته‌ی چه‌كداری سه‌نادید-ی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له نزیك سنوری عێراق له ئه‌ستۆ گرت.
سه‌نادید ده‌سته‌یه‌كی چه‌كدارییه‌و سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییه‌و زۆربه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی له عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ری عه‌ره‌بی-ن و له‌ناوچه‌كانی ته‌لكۆچه‌ر و جه‌زعه‌ی سنوری عێراقی بونیان هه‌یه.
ئاژانسی ئه‌عماق-ی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له گوندی عه‌لی ئاغا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوه‌كه هێرشیان كردوه سه‌ر ئۆتۆمۆبێلێكی سه‌ربازی و 4 چه‌كداریان كوشتوه‌و 3یان برینداركردوه.
شه‌وی رابوردو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ماتۆڕسكیلێكیان پێبوه، به ئاراسته‌ی ئۆتۆمۆبێلێك كه شه‌ڕڤانانی سه‌نادیدی تێدابوه ته‌قه‌یان كردوه، له‌وێدا دوان له شه‌ڕڤانه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه‌و شه‌ڕڤانێكی تریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
سه‌نادید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك، “شه‌هیدبونی” دو شه‌ڕڤانی راگه‌یاندوه.