ناوه‌ندی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه: ره‌وشی بومه‌له‌رزه جۆرێك له سه‌قامگیری وه‌رگرتووه.
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ی سوریا رایگه‌یاند، سه‌ره‌رای زۆری ژماره‌ی پاشه‌له‌رزه گه‌وره‌كان، به‌ڵام ره‌وشی بومه‌له‌رزه له سوریادا جۆرێك له سه‌قامگیری وه‌رگرتووه.
له كاژمێر هه‌شتی سه‌رله‌بیانی ئه‌مرۆ بۆ 4 پاش نیوه‌روو، ناوه‌نده‌كه 13 بومه‌له‌رزه‌ی تۆماركردووه كه به‌هێزترینیان به گوری (4.7 و 4.3 ) پله بووه له توركیا، هه‌روه‌ها 9 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه تۆماركراون به گوری 3 پله له ئه‌سكه‌نده‌رۆن.
ناوه‌نده‌كه له لاپه‌ری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ره‌وشی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مرۆ، چه‌ند پاشه له‌رزه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی به خۆوه بینی، له گه‌ڵ پاشه له‌رزه‌یه‌كی لاواز.
ناوه‌ندی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 24 كاژمێری رابردوودا، 61 پاشه له‌رزه‌ی لاواز تۆمار كراوه.