كۆمیتهی پاراستنی رۆژنامهنووسان: كوژرانی 67 رۆژنامهنووس له ساڵی 2022دا
ههولێر – نۆرس پرێس
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ساڵی 2022 بە “ساڵێکی خوێناوی” بۆ رۆژنامەنووسان لە جیهاندا ناوبردو ئهوهشی ئاشكراكرد كه لهو ساڵهدا 67 رژنامهنووس كوژراون خوێناویترین ناوچەش کیشوەری ئەمریکا بووه.
لهو باریهوه کارلۆس مارتینێز، بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان رایگهیاند، “خوێناویترین ناوچە بۆ رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2022 دا کیشوەری ئەمریکا بوو، ئەمە زۆر گەورەیە لەبەر هۆکاری جیاواز، چونکە هیچ جەنگێکی چالاک لەوێ نییە، بۆیە ئێمە مەکسیک یان هایتی لەگەڵ ئۆکراینا بەراورد دەکەین”.
بەگوێرەی کۆمیتەكه، لە ساڵی 2022دا 67 رۆژنامەوان لە جیهاندا کوژراون کە 41 کەس لەوانە راستەوخۆ بەهۆی کارەکەیانەوە کراونەتە ئامانج.
زۆرترین کوژراویش لە ئۆکراینا بووە کە 15 رۆژنامهووس بوون، لە تەواوی ئەمریکای لاتینیش 30 رۆژنامەنووس کوژراون.
سهبارهت به ناوچهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، لە هەریەکە لە سوریا و تورکیا رۆژنامەنووسیك کوژراوە، بەڵام لە عێراق و ئێران کوژرانی هیچ رۆژنامەنووسیك تۆمارنەکراوە.
کوژرانی شیرین ئەبو عاقلە، پەیامنیری كهناڵی جەزیرە لە کاتی ئەرکەکەیدا لە کەرتی رۆژئاوا یەکێک لە دیارترین کەیسی کوژرانی رۆژنامەنووسان بوو لە ساڵی 2022 دا. چەند لێکۆڵینەوەیەک، لەنێویدا لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی، پشتڕاستی دەکەنەوە کە لەنێو هێزەکانی ئیسرائیلەوە تەقە لە شیرین کرا، بەڵام ئیسرائیل دان بە لێکۆڵینەوەکاندا نانێت.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان دەڵێت، لە ساڵی 2022دا 363 رۆژنامهنووس بەهۆی کارەکانیانەوە زیندانیکراون، ئەوەش واتە زیندانیکردن بەراورد بە ساڵی پێشتر 50٪ زیادیکردووە.