مه‌زلوم عه‌بدی سه‌ركۆنه‌ی تێكدانی مۆنه‌مێنتی جینۆسایدی سریانی ده‌كات له قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌ركۆنه‌ی تێكدانی مۆنه‌مێنتی تایبه‌ت به جینۆسایدی سریانییهكانی كرد له شاری قامیشلۆ.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، كه‌سانی نه‌ناسراو هه‌ستان به تێكدانی مۆنه‌مێنتی تایبه‌ت به جینۆسایدی سریانه‌كان، كه ناوسراوه به “فولكه‌ی سیڤۆ” له شه‌قامی قوتهلی له شاری قامیشلۆ.
عه‌بدی لهتوێتێكدا نووسیبووی، تێكدانی مۆنهمێتی جینۆسایدی سریانه‌كان له شاری قامیشلۆ “قبول نه‌كراوه”.
عه‌بدی جه‌ختی كرده‌وه، وێرانكردنی مۆنهمێنتهكه، هێرشكردنه بۆ سه‌ر شه‌هیدانی جێنۆساید، ئامانج لێ دروستبوونی گرژییه له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه “قێزه‌وه‌نه” ده‌كه‌ن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر دۆساتیهتی و پشتیوانیكردنی گه‌ڵانی ناوچه‌كه.