گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك و برینداربوونی باوكی له ته‌قینه‌وه مینێك له گونده‌واری باشووری دێره زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی مێنێك كه گومان ده‌كرێت له پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی داعش بێت، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك برینداربوونی باوكی له شارۆچكه‌ی شۆلا له گونده‌واری باشووری دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و منداڵه‌و باوكی له‌كاتی گه‌ران به دوای (دومبه‌ڵان)دا، مینێك پێیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستداو باوه‌كه‌كه‌ش باری ته‌ندروستی نا جێگیره.
بوونی پاشماوه‌كانی جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ناوچه‌كانی گونده‌واری دێره‌زوور، به‌و پێیه‌ی دوا مۆڵگه‌ی داعش بووه، بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵایان به گشتی و به‌تایبه‌ت منداڵان.
پێری پێنج شه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك، منداڵێك گیانی له ده‌ستداو چه‌ند منداڵێكی دیكه‌ش برینداربوون، له كاتی یاریكردنیان له نزیك خانوویه‌كی چۆڵ له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی حوسیه‌نییه له گونده‌واری دێره‌زوور.