ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شهممه بەهای تمەن، لە نوێترین دابەزینیدا بەرامبەر بە دۆلار، نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆماركردن و بەهای دۆلارێک گەیشتە سەرووی 50 هەزار تمەن.
بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە شاری هەولێر، گهیشته پێنج ملیۆن و 500 هەزار تمەن، لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی، 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 300 هەزار تمەن مامهڵهی پێوه دهكرا.
بە پێچەوانەی بەهای تمەنەوە، سهر لهئێوارهی ئهمرۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دیناربوو، له كاتێكدا كه بههای 100 دۆلار له كاتی كردنهوهی بازردا، بەرامبە بە 153 هەزار و 300 دینار بوو.
جگە لە گەمارۆکان، بوونی ئێران لە لیستی رەشی ئێف ئەی تێفەوە (FATF) ، رێگرییەکی دیکەیە لە گەیشتنی دۆلار بە ئێران، بەڵام ئەم دامەزراوە جیهانییەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دهكات، جارێکی دیکە بوونی ئێرانی لە لیستی رەشی خۆیدا پشتراستكردهوه.