گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا هاوكارییه مرۆییه‌كان دەدزن کە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە ناردراون
عەفرین – نۆرس پرێس
سەرچاوە مەیدانییە تایبەتەکان ئه‌مڕۆ شەممە، بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا، له گونده‌واری حه‌له‌ب، هاوکارییه مرۆییه‌كانیان دزیوە کە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكه هاتبوو.
سەرچاوەیەکی مەیدانی ڕایگەیاند، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕێكخراوه مرۆییه‌كان ناچار دەکەن به‌شێكی زۆری هاوكارییه‌كانیان پێبده‌ن، تا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان دابه‌شی بكه‌ن،به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه بۆ ناوچه‌ی “جه‌ندرێس”ی شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان ناردراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپه چه‌كداره‌كانی “سوپای ئەلشەرقیە” و “فه‌یله‌قی ئەلشام” و “سوڵتان سلێمان شا”ی ناسراو بە “ئه‌لعه‌مشات” و ئەوانی تر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئەنجومەنی خۆجێی جەندیرێس ناچارده‌كه‌ن دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی چه‌كداره‌كانی بخرێته ڕیزبه‌ندی زیانلێكه‌ووان، تا هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و گروپه چه‌كدارانه دابه‌ش بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، فەیلەقی شام ئەندامانی خۆی لە شارۆچکەکانی دارات عیزە و ئه‌لئه‌تاریب لە ڕۆژئاوای حەلەبەوە هێناوە تا هاوكارییه‌كان وه‌رگرن.
لە شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، و دوای نیوەشەوی ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر شەممە کەسانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر کۆگایەکی ڕێکخراوی مانگی سووری قەتەری و هەموو ئه‌و هاوكارییانه‌یان تاڵانكرد كه بۆ لێقه‌وماوان هاتبوو.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، کەسانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر کۆگاکە کە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی فاتیمەی زەهرا لە شاری ئەلباب، ئه‌ویشیان تاڵانكرد.