ئیلهام ئەحمەد: داوای چارەسەری سیاسیمان لە کۆمکاری عەرەبی کردوه، چونكه ڕۆڵی بێلایەنیمان لە ڕوسیا نهبینی
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، داوامان لە کۆمکاری عەرەبی کرد نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری سیاسی لە سوریا دابڕێژێت، چونكه ڕۆڵی نێوەندگیری ڕوسیا بێلایەنی نهببوه.
ئەحمەد لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی ” شەرقولئەوسەت “، کە ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ چەند لایەنێکی عەرەبی کۆبوونەتەوە، ئەو لایەنانەش هەڵوێستی خۆیان پشتڕاستکردۆتهوه و ڕەتیانکردەوە “ڕژێمی ئهسهد بهوجۆره قبوڵ بكهن”.
سەبارەت بە سەردانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ عومان، ئەحمەد ڕایگەیاند، پێموانیه سەردانەکە هیچ چارەسەرێکی ههبێت، “چونکە مامهڵهی بێ مەرج دەبێتە هۆی ئهوهی پێگەی حکومەتی دیمهشق بەھێز ببێتهوه نەک چارەسەری سیاسی”.
ئهو سهركرده سیاسییه كورده، ڕوونی کردەوە کە ڕووسیا هەوڵیدا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئەوان و دیمەشقدا بگێڕێت، “بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە میانەی دیدارە فەرمییەکانمان لەگەڵیاندا، هیچ ڕۆڵێکی نێوانگیریمان نهبینی لە ململانێی سوریادا، چونکە ئەوان زیاتر لایەنگری ڕژێمیان دهكرد نهوهك نێوەندگیری و ئەمەش هۆکاری ڕاستەوخۆ بوو بۆ نهگهیشتن بە ئەنجامێکی خوازراو”.
ئەحمەد هەروەها باسی لە دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە کرد کە لە ٦ی شوباتدا ناوچهكهی گرتەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی دیمهشق “کارەساتەکەی بە سیاسی کرد، ئۆپۆزسیۆنیش بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی تورکیا ئەو هاوکاریانەی لهلایهن ئێمهوه ناردرابوون ڕهتكرانهوه”.
ڕوونیشیکردەوە، “ترسی وەرگرتنی هاوکاری لە بهڕێوهبهرایهتی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان بەڵگەیە لەسەر لاوازی ئەو لایەنانە، کە ژیانی خەڵکیان خستۆته بازاڕی سیاسییەکانەوە”.