کچی پێشەوا قازی محەممەد کۆچی دواییکرد

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

سوهەیلا قازی محەممەد کچە گەورەی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

شه‌وی هەینی 24/2/2023، سوهەیلا قازی محەممەد، شەشەم کچی پێشەوا قازی محەممەد، لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

کۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەممەد دوای نزیکەی حەوت مانگ دێت لە کۆچی دوایی تاکە براکەی، عەلی قازی کە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە کوردستان.

پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کوردستان بوو کە ساڵی 1945 دامەزرا، بەڵام دوای ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆمارەکە، قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مهاباد لەسێدارە درا.

خێزانی پێشەوا قازی محەممەد دوای لەسێدارەدرانی پێشەوا چوونە تاران؛ ئەو کات سوهەیلا قازی تەمەنی 17 ساڵان بوو.

سوهەیلا قازی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چووە ئەڵمانیا و سێ کوڕی هەیە.