بانكی ناوه‌ندی عێراق بریاری نوێ ده‌دات بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، بانكی ناوه‌ندی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری نوێ ده‌ركرد بۆ توندتر كردنی رێوشوێنەکان لە بازگە و خاڵە سنوورییەکان به مەبەستی رێگریکردن لە بە قاچاخبردنی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەکەی به‌رامبه‌ر به دینار.
ئەمڕۆ هەینی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و بەڕێوەبەری بانکەکان رایگەیاند، “بانکی ناوەندی دەسەڵاتی چاودێریکردنی سەراف و بانکەکان و پشکنینیانی هەیە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “گواستنەوەی نەختینەی دینار‌و دۆلار‌و هەر دراوێکی دیکە لە ناوخۆی عێراقدا رێگەپێدراوە، بەڵام بردنە دەرەوەی پارە لە خاڵە سنوورییەکان تا 10هەزار دۆلار رێگەپێدراوە، رێوشوێنە ئەمنی توند گیراوەتە بەر لە بازگە و خاڵە سنوورییەکان بەمەبەستی رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی پارە”.
سه‌ره‌رای بریاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ كه‌رمكردنه‌وه‌ی نرخی 100 دۆلار بۆ 130 هه‌زاردینارو گه‌یشتنی به ده‌ستی هاوڵاتیان به نرخی 132 بۆ 133 هه‌زار دینار، به‌ڵام هێشتا له ده‌وروبه‌ری 153 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.