ئێران: ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا له داهاتوویه‌كی نزیكدا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا له داهاتوویه‌كی نزیكدا، پاش چه‌ندین ساڵ له گرژی و ئاڵۆزی.
ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگوكان و دانوستانه دبلۆماتییه‌كان، به‌رده‌وامن له نێوان گه‌وره دیبلۆماتكارانی ئێران و روسیا‌و سوریا‌و توركیا، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری نێوان هه‌ر چوار وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاران هانی ئه‌وه ده‌دات كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان به‌رپرسانی سوریا‌و توركیا سازبكرێت، ئیمه گه‌شبنینین به‌م نزیكانه كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش سازبكرێت و په‌ێوه‌ندی سیاسی له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق ده‌ست پێبكاته‌وه.
كه‌نعانی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه دانوستان و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن تاوه‌كو گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به كات و ئاستی كۆبونه‌وه‌ی چوارقۆڵی نێوان سوریا‌و توركیا‌و ئێران و روسیا، به‌م نزیكانه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌نجام.
وتیشی، كه‌شێكی ئه‌رێنی هاتۆته كایه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌و حكومه‌تی سوریا، به تایبه‌ت له پاش سه‌قامگیری سیاسی دیمه‌شق.
پێشتر مولود چاووش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختی كردبۆوه له سه‌ر رۆڵی گرنگی ئێران له پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئێران، پاش نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوولا له پاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو له دوای سه‌رهه‌ڵدرنی قه‌یرانی سوریا له ساڵی 2011.