كوژرانی دوو كه‌س له به ئامانجكردنی ماتۆرێك له گونده‌واری باكووری ئیدلیب
ئیدلیب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، به هۆی به ئامنجكردنی ماتۆرێك له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له گونده‌واری باكووری ئیدلیب، دوو كه‌س كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش به نۆرس پرێسی راگه‌یاند. موشه‌كێكی ئاراسته كرا‌و كه گومان ده‌كرێت سه‌رچاوه‌كی درۆنێك بێت، ماتۆرێكی كرده ئامانج له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی روحین له رێگای قاحی باكووری ئیدلیب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی هێرشه‌كه دوو كه‌س كوژران، كه پێده‌چێت سه‌ركرده‌بن له رێكخراوی “حوراس دین”ی توندره‌و.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دوو كوژۆاوه‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌تمه له سنووری توركیا، به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌و ئاشكراكردنی نانسنامه‌یان.
وتیشی، له شوێنی هێرشه‌كه ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێوست له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه، هه‌وره‌ها به‌ربه‌ستێكی ئه‌منییان داناوه بۆ پشكینی ئه‌و ئۆتۆمبیڵانه‌ی به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌رده‌بن.