دوا به دوای گرژییه‌كانی فه‌له‌ستین.. ماگۆرك سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، كۆشكی سپی رایگه‌یاند، برێت ماگۆركی گه‌وره راوێژكاری جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر‌و ئوردن و ئیمارات و سولتاننشینی عۆمان.
سه‌ردانه‌كه‌ی ماگۆرك له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی فڕه ره‌هندی ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا دێت بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه پێشتر واشنتن نیگه‌رانی پیشاندابوو له په‌ره‌سه‌ندنی توند‌و تیژی له ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین.
دوێنی پێنج شه‌ممه، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه نێوده‌وله‌تییه‌كان كرد، به‌شداری بكه‌ن له پارێزگاریكردن له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستین و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و راپۆرتی سكرتێری گشتی تایبه‌ت به‌و ره‌وشه.
پێری چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین كوژرانی 11 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 ی دیكه‌ی راگه‌یاند، به هۆی هه‌ڵكوتانی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری نابلوس.