گیان له‌دسه‌تدانی كه‌سێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌ب
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب، بووه هۆی گیان له‌دسه‌تدانی كه‌سێك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود رویدا‌و، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری گه‌ره‌كه‌و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شه‌قیفی باكووری گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب روویدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.
دانیشتوانی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود كه له‌ژێرده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریین، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه گه‌مارۆ دراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه باری ئابووری دانیشتوان زۆر قورسه، به تایبه‌ت له پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی شوبات، كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوور‌و رۆژئاوای سوریای گرته‌وه.