به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی هاوكاری زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.. یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر سوریا سووك ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا به سووككردنی سازاكانی سه‌ر سوریا، بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی فریاكه‌وتن هاوكارییه‌كان به په‌له بگه‌ێننه سوریا، بێ ئه‌وه‌ی داواكاری شه‌ش مانگه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چیتر رێكخراوه مرۆییه‌كان پێوستیان به شه‌ش مانگ نابێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێش وه‌خته وه‌ربگرن به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كه‌ره‌سته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، له‌و بوارانه‌ی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه.
به‌یاننامه‌كه هۆكاری ئه‌م رێوشوێنه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ مه‌ترسی قه‌یرانی مرۆیی سوریا، كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6 شوبات كه به گوری 7.8 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، زیاتر له 42.5 هه‌زار كه‌س له توركیا‌و 3600 كه‌س له سوریا گیانیان له ده‌ستداو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كانی ئه‌ندامی، له ساڵی 2011 ه‌وه بڕی 27.4 ملیار یۆرۆیان پێشكه‌ش كردووه به سوریا‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی میوانداری ئاواره‌كان شه‌ری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا 3.5 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش كردووه بۆ دابینكردنی پێداویستی مرۆیی به په‌له له سوریادا.
حكومه‌تی سوریا‌و كۆمپانیاكانی سه‌ر به دیمه‌شق، سزاكانی ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات گرفت دروست بێت بۆ هاوبه‌شییه‌كانی ئه‌وروپییه‌كان له هاوكارییه مرۆییه‌كاندا.