وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واچاوەڕوان دەکات کردەوە سەربازیەکانی تورکیا بوەستێنرێن
دیمەشق- نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وای چاوەڕوان کرد کە تورکیا ڕێز لەو بەیاننامەیە هاوبەشە بگرێت لە ساڵی 2019 دا دەرچووە، کە پابەندی دەکات بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمەش لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هات لە وەزارەتی دەرەوە، واشنتۆن بەڕێوەچوو، تیایدا پرایس ئاماژەی بەوەدا نیگەرانن لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی چالاکیی سەربازی لە باکووری سووریا.
پرایس ڕایگەیاند، بەردەوامن لە پاراستنی هێڵی ئاگربەست لە سوریا، و هەر پێشهاتێکی سەربازی ببێتە هۆی گۆڕانکاری “سەرکۆنەدەکەن”.
ئەم لێدوانە هاوکات بوو لەگەڵ داواکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا، بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی “ئەنادۆڵ”ی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە.
ئهردۆگان پێی وابوو ئهگهر ئهمریکا واز له پاڵپشتی کردنی ناوچهکه بهێنێت و لهو ناوچهیه بکشێتهوه، ڕووبهڕووبوونهوهکه ئاسانتر دهبێت.
ئهمهش تهنها رۆژێك دوای كۆبوونهوهی لوتكهی تاران هات كه سهرۆكی روسیا و توركیا و ئێرانی كۆكردهوه و باس له ههڕهشهكانی توركیا و ئۆپهراسیۆنی سهربازی له باكووری سووریا كرا، به بێ ئهوهی توركیا بتوانێت گڵۆپی سهوز لەو دوو لایەنە وەرگرێت.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند هەر هێرشێک لە باکووری سووریا زیاتر سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و هەڵمەتی دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەخاتە مەترسییەوە.