ئاشورییەکانی تل تەمر یادی کۆمکوژی ئاشورییەکانی ساڵی 2015 کردەوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، ئاشوورییەکان، لە کڵێسای ئەلقەدیسە لە شاری تەل تەمر، یادی کۆمکوژی ئاشورییەکانیان کردەوە کە گوندەکانی خابور لە ساڵی 2015دا تووشی بوون.

کۆمیتەی هەماهەنگی و راوێژکاری لایەنە نەتەوەییەکان لە سوریا (پارتی یەکێتی سوریا، رێکخراوی دیموکراتی ئاشووری، و پارتی دیموکراتی ئاشووری) لە ژێر دروشمی “سێفۆ و سێمێل بۆ خابور، بەرخۆدانمان هەر دەمێنێ و بەردەوامە لە یادی هەشتەمین ساڵڕۆژی کۆمکوژییەکەدا”.

بەشیر سەعدی، ئەندامی پێشەنگی رێکخراوی دیموکراسی ئاشووری بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵڕۆژی ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە لە ساڵی 2015دا لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە ئەنجامدرا”.

سەعدی ئاماژەی بەوەشکرد، “داعش هەموو گوندەکانی ئاشووری سووتاند و وێرانیان کرد و نزیکەی 15 هەزار کەسی ئاوارە کرد”، ئەوەی روویدا بە “تاوانێک دژی مرۆڤایەتی، نەک تەنها ئاشوورییەکان” ناوزەدکرد.

سەعدی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد کە ئەو گوندانە ئاوەدان بکەنەوە و دانیشتووانیان بگەڕێننەوە.

ئامادەکردنی: ئیڤا ئەمین – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی