حەڵەب.. 140 کەس لە ژێر داروپەردووی خانووەکان رزگارکراون

حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەکان لە پارێزگای حەڵەبەوە رایانگەیاند، دوابەدوای بوومەلەرزەکان 140 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕماوەکانی نیشتەجێبووندا دەرهێنراون و 6 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

یەکشەممەی رابردوو، حوسێن دیاب، حوسێن دیاب، پارێزگاری حەڵەب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکەیان 432 گیانلەدەستدان و 714 بریندار بووە.

پارێزگاری حەڵەب لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا 54 باڵەخانە رووخاون، هاوکات زیاتر لە 13 هەزار خێزان زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوەکان لە پارێزگای حەڵەبەوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی نیشتەجێبوون، 13039 خێزان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، هەروەها ئاگاداری دانیشتوانی 8684 باڵەخانە کراونەتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.

دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی لە شەشی ئەم مانگەدا وڵاتەکەی هەژاند، حکومەتی سوریا پارێزگاکانی حەڵەب، لازقییە، حەمات و ئیدلیبی بە ناوچەی زیانلێکەوتوو راگەیاند.

ئامادەکردنی: رافی حەسەن –  داڕشتنەوەی: سۆزدار محەمەد