بەڕێوبەری خۆسەری سەرکۆنەی بۆردومانەکەی تورکیا دەکات لە گوندێکی گەشتیاری هەرێمی کوردستان

رەققە- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممەی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان سەرکۆنەی بۆردومانە موشەکیەکەی توركیای كرد كە هاوینەهەوارێکی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان كردبووە ئامانج و بەهۆیەوە 9 كەس كوژران و كەسانی دیكەش برینداربوون.

دوێنێ چوارشەممە، بە هۆی بۆردومانێکی تورکیا کە هاوینەهەواری لە پارێزگای دۆهوک لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج، 9 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ بەردەم ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە، “سیاسەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە، بەبێ ڕەچاوکردن و گرنگیدان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی تورکیا و بەردەوامبوونی بۆردومانەکانی بۆسەر ناوچەکە و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، پەرەسەندنی ئەو جینۆسایدەیە کە بەدوایدا دەگەڕێت و بەردەوامی بێدەنگیەکان سەبارەت بەو کارەی کە لە ناوچەکەدا دەیکات، پاڵنەری دەبن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی شەڕانگێزتر و پێشێلکاری زیاتر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “تورکیا وەبەرهێنان لە هەلومەرجەکانی ناوچەکە دەکات لە ناسەقامگیرکردنی ئاسایش بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی، هەروەها بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە سیاسی و فراوانخوازەکانی”.

خۆسەری‌ له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌وه‌ داوای هه‌ڵوێستێكی روون و جددی له‌ لایه‌ن و پارته‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانان كردووه‌ بۆ سنوورداركردنی ئه‌و كردەوانە‌ و بۆردومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌ و رێگریكردن له‌و سیاسه‌تانه‌ی توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كات.

ئامادەکردن و داڕشتنی: عەمار حەیدەر