بومەلەرزەیەکی بەهێز تاجیکستانی هەژاند

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ ده‌زگای بومەلەرزەزانی چین رایگەیاند، کاتژمێر 5:37 خوله‌كی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک رۆژهه‌ڵاتی تاجیکستانی هه‌ژاندوە کە هاوسنورە لەگەڵ هه‌رێمی شینجیانگی چیندا.

بە گوتەی ئەو دەزگایە بومەلەرزەکە به‌ گوڕی 7.2 پله‌ بوە بە پێوەری رێخته‌ر بوە و قوڵاییەکەی 10 كیلۆمه‌تر بوە، بەهۆی کاریگەری بومەلەرزەکەش لە چین بەشێک لە هێڵەکانی شەمەندەفەر لە شینجیانگی رۆژئاوای وڵاتی چین لەکار راگیراون.

ئامارە سەرەتاییەکانیش تائێستا گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربونی 300 کەسیان بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تاجیکستان راگەیاندووە.

لە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی 6ی شوبات کە هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە و زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانلەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزاری دیکەش برینداربون، ئەمە یەکەمجارە لە وڵاتی تاجیکستان بومەلەرزەی لەوشێوە لەمساڵدا هەست پێبکرێت.