هێزەکانی روسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی حمێمیم دەخەنەخوارەوە
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، وتەبێژی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، هێرشێکی ئاسمانی ئاشکرا کرد کە بنکەی حمێمیمی ڕووسیا لە ڕۆژئاوای سووریا کراوەتە ئامانج.
گوتەبێژی هێزەکانی روسیا بەبێ ئەوەی وادەی هێرشەکە دیاری بکات، وتی: “سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی ئاسمانی حمێمیمی ڕووسیا خستۆتە خوارەوە”
ناوبراو ئەنجامدەری هێرشەکەی بۆ “گرووپە چەکدارەکان” گەڕاندەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەوان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکە بە درۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بنکەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە بەدوای خۆیدا نەهێناوە.