تەقینەوەیەک لە گونده‌واری دیمەشق ڕویدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بۆمبێك لەناو ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە کە لە شەقامی جەر قەمەر لە شاری سەحنایەی گونده‌واری دیمەشق وەستابوو.
به‌پێی سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كان، زیانی ته‌قینه‌وه‌كه ته‌نها مادیی بوو، و هیچ زیانێکی مرۆیی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا، لە شارۆچکەی دێر خەبییەی سەر بە ناوچەی ئەلکسوا لە گونده‌واری دیمەشق، دوو تەقینەوە ڕویاندا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.