به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر داوای “دیالۆگێکی جددی” لە دیمەشق دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان، داوایان لە حکومەتی دیمەشق کرد “گفتوگۆیەکی نیشتیمانی جددی و بەرپرسیارانە” دەستپێبکات کە ببێتە هۆی چارەسەری سیاسی لەو وڵاتە.
پارتە سیاسییه‌كان له بارەگای (گەورەترین پارتی ناوچه‌كه) پارتی یەکێتیی دیموکراتیک لە قامشلۆ كۆبوونه‌وه، و له‌بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئەو هەلومەرجەی کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت ”زۆر سەختە”، دەستپێکردنی دیالۆگێکی جددی دەبێتە هۆی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون دیالۆگێکی نیشتمانی گشتی”.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس، سه‌نحه‌ریب به‌رسۆم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی سوریا ڕایگەیاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر “هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق”.
دوێنێ چوارشەممەش، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا، حکومەتی دیمەشقی تۆمەتبار کرد بەوەی “کارەساتی بوومەلەرزەکە بۆ بەرژەوەندییە تەسکەکانی سیاسی دەقۆزێتەوە” و ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییە نیشتمانییە ناوخۆییەکانی ڕەتکردۆتەوە، هه‌روه‌ك كه ههوڵوێستهكانی پێشووی هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كی ره‌تكردبۆوه.
سه‌نحه‌ریب به‌رسۆم ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکانی پێشوو گەشەیان نەکردووە بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر زۆرێک لە فایلەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە نوێکردنەوەی بانگەوازی گفتوگۆ “ڕەنگە ئاماژەیەکی ئەرێنی بێت بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردن”.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندین چار کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو لایەندا ڕوویدا، کە تا ئێستاش ئەنجامەکانیان ئاشکرا نەکراوه، وەک بەرپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر دووپاتی دەکەنەوە کە خاڵە لێكتێنه‌گه‌یشتن ئه‌وه‌یه كه دانپێدانانه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ نۆرس پرێس، به‌رسۆم ڕوونیکردەوە، “رێککەوتنی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و حکومەت سوریادا ڕه‌نگه بكرێت، چونکە كێشه‌كان پەیوەسته بە پرسی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەشق لە دۆخێک‌دا نییە کە ئەمڕۆ بتوانێت مەرجەکانی خۆی لە هەر گفتوگۆیەکدا بسەپێنێت.