وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا سەردانی دیمه‌شقی كرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئارارات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا بە یاوەری شاندێکی فەرمی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە گەیشتە فڕۆكه‌خانه‌ی دیمەشق، و هاوکاری فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان به‌ركه‌وتبوو گه‌یاندا حكومه‌تی سوریا.
به‌پێی ئاژانسی سانای فه‌رمی فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوه‌ی سوریا له‌كاتی پێشوازیكردنی له هاوتا ئه‌رمینییه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، گه‌یشتنی میرزۆیان سوریا له‌كاتێكی گونجاوه، ئه‌وه‌ش دیارده‌خات كه په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته مێژوویه.
فڕۆكه ئه‌رمینییه‌كه 36.6 تۆن خۆراک و کەلوپەلی فریاگوزاری گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب، كه وه‌ك هاوكارییه‌ك هاتبوو بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوت.
دوابەدوای کارەساتی بوومەلەرزەکە، شاندی فەرمی وڵاتانی عەرەبی، لەوانە ئیمارات، ئوردن و عێراق، سەردانی سوریایان کرد، جگە لە پەیوەندی تەلەفۆنی چەند وڵاتانی دیكه.