یه‌كه‌م فرۆكه‌ی هاوكاری ئه‌وروپی بۆ زیان لێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كان گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، یه‌كه‌م فرۆكه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له نه‌رویجه‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، له پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی شه‌ش شوبات.
هه‌ینی رابردوو، كه‌شتییه‌كی ئیتالی گه‌یشته به‌نده‌ری به‌یروت، كه هاوكاری مرۆیی ئیتالیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپای پێی بوو، بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له سوریادا.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ، دوو فرۆكه‌ی ئه‌نده‌نووسیا گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، كه شاندێكی فه‌رمی و هاوكاری مرۆییان بۆ زیان لێكه‌ووانی بومه‌له‌رزه‌كان هێنابوو.
دوێنی سێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سوریا گه‌یشتنی 200 فرۆكه‌ی هاوكاری بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و لازیقییه راگه‌یاند، له پاش بومه‌له‌رزه‌كانی شه‌ش شوبات.