حكومهتی ههرێمی كوردستان دوو شاند رهوانهی بهغدا دهكات
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شهممه، ئهنجومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆبونهوهی ئهمرۆیدا بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە، دوو تیمی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق و پڕۆژەیاسای نەوت گاز سهردانی بەغدا بکەنەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیران، له کۆبوونهوهی ئهمرۆیدا، چەند تەوەرێکی باسکرد، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە ؛ تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی دانوستاندنی حکومەتی فیدراڵ لە رۆژی 19-2-2023، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای نەوت و گازی ئیتیحادی، کە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی شاندەکە خرایەڕوو.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژهی بهوهشكراوه “سەرۆکوەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی هەرێمی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەین بۆ هەر هاوئاهەنگی و هاریکارییەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، چونکە چارەسەرنەکردنی کێشەکان زیان بە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراق دەگەیێنێت.”
بەپێی راگەیێندراوەکە: “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو تیمی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ و پڕۆژەیاسای نەوت گاز، سبەی سەردانی بەغدا بکەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەپێناو تەواوکردنی دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی و هەروەها تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای نەوت وگازی فیدراڵ.”
شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا، رۆژی سێشەممە، 21-2-2023 گەڕایەوە بۆ هەولێر، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند “تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی یاسای نەوت و غاز و پرۆژەیاسای بودجە، گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن”.