“مه‌سه‌ده” حكومه‌تی سوریا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن تۆمه‌تبارده‌كات به رێگری له‌رزگاركردن و هاوكاری زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مسه‌ده” حكومه‌تی سوریا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگیری توركیای تۆمه‌تباركرد، به سوود وه‌رگرتن له‌كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و رێگریكردن له رزگاركردنی قوربانیان و گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان.
“مه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پاش تێپه‌ربوونی 14 رۆژ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه، ئه‌نجومه‌نكه پێی وایه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی په‌ێره‌وكران له كاتی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه، رێگری كرد له ده‌رفه‌تی رزگاركردنی چه‌ندین گه‌س له ژێر داروپه‌ردووه‌كان و، گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌سانی شایسته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، له سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌كان رێگرییان ده‌كرد له تێپه‌ربوونی ئه‌و هاوكارییانه‌ی گه‌یشتبوونه ده‌روازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی خۆسه‌ری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رێگریكردن له تێپه‌ربوونی هاوكارییه‌كان تاوانه دژ به قوربانیانی سوریا له باكووری رۆژئاوا، هه‌روه‌ها فه‌رمانه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌و وڵاته، پێشوازی له هاوكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی خۆسه‌ری نه‌كه‌ن، له كاتێكدا كه ده‌سته‌ی به‌رگری شارستانی پێوستی خۆی به‌و هاوكارییانه راگه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگراڤیای توركیای دژ به كورد به توندی مه‌حكوم كرد له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد فشار بكات، بۆ راگرتنی ده‌ركردنی كورد له ناوچه‌كانیان، چونكه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 70% دانیشتوانی عه‌فرین ئاواره‌كراون.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی سوریای تۆمه‌تباركرد به سوود وه‌رگرتن له كاه‌رساته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی سیاسی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه نیشتیمانی و ناوخۆییه‌كان بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان، دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته پێشووه‌كانیان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كرانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به هێزه سیاسییه دیموكراته‌كان، كه داوای گۆرانكاری ئاشتیانه‌ی دیموكراتی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نكه حكومه‌تی سوریا به به‌رپرسی سه‌ره‌كی دانا، له تێكچوونی باری مرۆیی و ئابووری هاوڵاتیان به گشتی و زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان به تایبه‌تی.
ئه‌نجومه‌نكه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا، داوای له هێزه دیموكراته‌كانی سوریا كرد په‌ره به خه‌باتیان بده‌ن، بۆ یه‌ك خستنی هه‌وڵه‌كانیان و رێگریكردن له به‌فیرۆچوونی ده‌رفه‌تی زیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی هاوڵاتیانی سوریا.