گروپێكی سه‌ر به توركیا ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر خێوه‌تی زیان لێكه‌وتووانی بۆمه‌له‌رزه‌كان و له باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، گروپی “جه‌بهه‌ی شامی” سه‌ر به توركیا ده‌ستی گرته سه‌ر 60 خێوه‌ت، له ئۆردوگای شارۆچكه‌ی كه‌فره له گونده‌واری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب، به مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی لایه‌نگیرانی خۆیان و خێزانه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، موسته‌فای خه‌لیل سه‌ركرده له گروپه‌ی “جه‌بهه‌ی شامی” سه‌ر به توركیا، 60 خێزانی زیان لێكه‌وتووی بومه‌له‌رزه‌كانی له كه‌مپی شارۆچكه‌ی كه‌فره ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگیرانی خۆیان نیشته‌جێبكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و سه‌ركرده‌یه به زه‌بری چه‌ك چۆته ناو كه‌مپه‌كه‌و ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر خێوه‌ته‌كان و سه‌به‌ته‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ركردووه.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامن له پێشێلكارییه‌كان و دزینی كه‌لوپه‌لی هاوڵاتیان و ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی پێشكه‌ش به زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان كراون.
له ساڵی 2012 ه‌وه گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیان گرته‌وه به سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.