ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له هێرشێكدا كه ئه‌گه‌ری زۆره درۆنی توركیا ئه‌نجامی دابێت له گونده‌واری قامیشلۆ
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سه‌نتافییه) له رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ ته‌قییه‌وه، له هێرشێكدا كه ئه‌گه‌ری زۆره له‌لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا (درۆن) ئه‌نجام درابێت.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسییان راگه‌یاند، ئۆتۆمبێڵێكی ره‌نگ سپی له جۆری (سه‌نتافییه)، له نزیك گوندی بوێره ته‌قییه‌وه له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ.
تاوه‌كو ئێستا هبچ زانیارییه‌ك نییه له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی هێرشه‌كه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی خۆرئاوا، هیچی رانه‌گه‌یاندووه له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه هاوكاته له گه‌ڵ داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ راگرتنی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له سوریا، به مه‌به‌ستی رێگه‌دان به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له هێرشی درۆنێكی توركیادا له شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌تی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، گیانی له ده‌ستدا.