خۆسه‌ری: بۆمه‌له‌رزه‌كان گاریگه‌رییان نه‌بووه له سه‌ر به‌نداوه‌كانی باكووری سوریا‌و توركیاش به‌رده‌وامه له بڕینی ئاوی فورات
مه‌نبیج – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به‌رپرسی نوسینگه‌ی وزه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاستی ئاوی رووباری فورات گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له لایه‌ن توركیاوه زیاد نه‌كراوه‌و بومه‌له‌رزه‌كان كاریگه‌رییان نه‌بووه له‌سه‌ر به‌نداوه‌كانی باكووری سوریا.
“ئه‌مه‌ل خزیم” هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی وزه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كان زۆر نزمن و به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دان، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته‌و هه‌ڕه‌شه له ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاودێری ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی دانیشتوان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه توركیا ئاوی به‌نداوه‌كانی به‌رداوه‌ته‌وه‌و لافاو له ناوچه‌كه هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌م قسانه دوورن له راستی و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامه له بڕینی ئاوی رووباری فورات له ناوچه‌كه.
شه‌شی شوبات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا‌و سوریای گرته‌وه، ئه‌ندازیاران و شاره‌زایانی به‌نداوه‌كانی ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، كه كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر ژێرخانی به‌نداوه‌كان، چونكه وا دروست كراون، به‌رگه‌ی بومه‌له‌رزه‌كان بگرن.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی وزه داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه مافپه‌روه‌رو یاساییه‌كان كرد، تیشك بخه‌نه سه‌ر دابه‌زینی گه‌وره‌ی ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی له توركیا دێت و ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی رووده‌دات، گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری فورات.